شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: باز نوای سخنم... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی باز نوای سخنم آرزوست نظم خوش سِحر فَنم آرزوست [١] خواندن شعر ملك شاعران «جامی جامی» وطنم آرزوست [٢] شاد برحمت بود آنكس كه گفت: باز هوای چَمَنم آرزوست [٣] خاترم از مدرسه دلگير شُد جلوەی سرو و سُخنم آرزوست [٤] ساقی لبريز و می اندر كفش ساقی سيمين بدنم آرزوست [٥] انجمن جمع در دوستان عيش در آن انجمنم آرزوست [٦] باز پری‏وار بتی ديدەام عاشق و شيدا شدنم آرزوست [٧] از هوس قامت چالاك يار سرو سهی نارونم آرزوست [٨] سوختم از حسرت آن خال رُخ مشك غزال خُتنم آرزوست [٩] هست عقيق يَمَنی لعل او لعل و عقيق و يَمَنم آرزوست [١٠] چون به رُخ سيب زنم بوسەای عيب مكن كآن «ذَقَن»م آرزوست [١١] گر بكُشد يار مرا با طناب از سر زُلفش «رَسَن»م آرزوست [١٢] «صيدی» ازآن به «رقع» گُلرنگ او از پس مُردن كفنم آرزوست [١٣] ١. [ماناكەی له شيعری دواييدا دێت]. ٢. واته: حەزم به شيعره شيعرێكی پڕ سيحرو فەن، حەزم له شيعری پاشای شاعيرانه «جامی» ناو. ٣. واته: ڕەحمەت لەو كەسه كه وتی: دووباره حەز به چەمەن‏و باغات ئەكەم. ٤. واته: له مەكتەب دڵم تەنگ بووه، ئێسته حەز به جيلوەی سەروو گوڵو قسه كردن ئەكەم. ٥. واته: حەز به جامێ «مەی» ئەكەم بەدەس ساقی‏يێكەوه كه لەشی له جوانيا وەك زيو سپی بێ. ٦. واته: حەزم به ڕابواردن‏و كۆ بوونەوەيه لەگەڵ دۆست‏و ئازيزانا كه به ژيانێكی خۆش ڕايبوێرين. ٧. واته: دووباره پەريێكی جوانم ديوه ئێسته بۆ جوانی ئەو حەزم له عاشقی‏و شەيدا بوونه. ٨. واته: له هەوەس‏و ئارەزووی بينينی باڵای يارا، ئێسته حەزم به بينينی سەروو نارەوەنه كه دوو داری باڵا بەرزی جوانن. ٩. واته: سووتام له حەسرەتی ئەو خاڵی ڕوومەتەدا، لەبەر ئەوەيه حەزم به ناوكی ئاسكی وڵاتی «خوتەن»ه كه بۆن خۆش‏و ڕەشه وەك خاڵی ڕوومەتی ئەو. ١٠. واته: دەم‏و لێوی يارم له سووری‏و جوانيا وەك عەقيق‏و لەعلی وڵاتی «يەمەن»ه، بۆيه حەز له عەقيق‏و لەعل ئەكەم. ١١. ذقن: چەناكه، زنج. واته: ئەگەر هێندێ جار «سێو» ماچ ئەكەم عەيبم لێ مەگرن، چونكی به خەياڵی سێوی «زنج»ی ئەوەوه ئەو سێوه ماچ ئەكەم. ١٢. واته: ئەگەر يار من به تەناف بخنكێنێ حەز ئەكەم ئەو تەنافەم له زوڵفی يار دروست كرابێ، به پەلكەكانی بم‏خنكێنێ. ١٣. واته: «صەيدی» لەپاش مردن حەز ئەكات كفنەكەی كۆڵەوانه ڕەنگاو ڕەنگەكەی يار بێت لەباتی كفنی بلووری خام، وەيا جاوی سپی ئەو كۆڵەوانه بكەن به كفنم.